هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دواخرا

12-11-2019
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن عێراق
A+ A-
 
رووداو-هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڕیاریدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دوابخات.
 
لە راگەیێندراوەکەیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ وادەیەکی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیارینەکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات لەداهاتوودا رۆژێک بۆ ئەو هەڵبژاردنە دیاریدەکرێت.

 

هاوکات عادل عەبدولمەهدی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان دوابخات بۆ کاتێک کە دواتر دیاری دەکات، هەروەها پرۆژە یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەدەکات و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان دەکات".

 
لە دانیشتنی رۆژی 22-07-2019 پەرلەمانی عێراقدا یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان هەموارکرایەوە و بڕیاردرا رۆژی 1-4-2020 هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
 
ئەو یاسایەی پەرلەمانی عێراق ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا لە پارێزگاکانی عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
 
پەرلەمانی عێراق ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بەمشێوەیە دیاریکردووە:
 
بەغدا 50 كورسی، سێ كۆتا

 

نەینەوا 27 كورسی، سێ كۆتا 

 

بەسرە 21 كورسی، یەک كۆتا

 

زیقار 16 كورسی

 

بابل 16 كورسی 

 

كەركووك 14 كورسی

 

ئەنبار 14 كورسی 

 

دیالە 13 كورسی

 

سەلاحەدین 13 كورسی 

 

نەجەف 13 كورسی

 

واست 13 كورسی، یەک كۆتا

 

قادسیە 12 كورسی 

 

میسان 12 كورسی، یەک كۆتا

 

كەربەلا 11 كورسی 

 

موسەننا 10 كورسی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە