رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ هێنانەوەی ئەو عێراقییانەی لە سوودانن، بەرەو ئەو وڵاتە بەرێکەوتووە و دەستکراوە بە رێکارەکانی گواستنەوەی عێراقییەکان لەو وڵاتەدا.
رۆژی هەینی 12-5-2023، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی ئەو عێراقییانە کرد کە لە سوودانن و رایگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەی تایبەت بە هێنانەوەی ئەو عێراقییانەی لە سوودانن لە عێراقەوە بەرەو سوودان بەڕێکەوت و کارەکانی فریاکەوتنی ئەو عێراقییانە و گواستنەوەیان دەستیپێکردووە."
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتەکە داوای لە عێراقییەکانی سوودان کرد بەرەو فڕۆکەخانەی بورتسودان بڕۆن، کاژێر 06:00ـی بەیانیی لەوێ کۆببنەوە و داوای لێکردن بەئاگاییەوە مامەڵەبکەن و ئاگایان لە پاراستنی گیانیان بێت.
تائێستا زیاتر لە 250 عێراقی لەو وڵاتەوە هێنراونەتەوە. مانگێک دەبێت شەڕ لەنێوان لایەنە ناکۆکانی سوودان بەردەوامە، تائێستا حەوت ئاگربەست راگەیێندراون؛ بەڵام چەندینجار لەلایەن سوپا و هێزی پشتیوانیی خێراوە پێشێلکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ