رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق شێوازی بڵاوبوونەوە و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 10-05-2022، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لیژنەیەکی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پێکهێنا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.
لیژنەکە ئاماژە بەوە دەکات، باش کوڵاندنی گۆشتی سوور، رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکات، دەشڵێت ئەوانەی بەخێوکەری مەڕ و ماڵاتن و راستەوخۆ دەستکاریی ئاژەڵان دەکەن، ئەوانە ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.
حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشێوەیەکی چڕ و پڕ رێکارەکانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونی گرتووەتەبەر و بڕیاریانداوە بۆ رێگریکردنی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ڤاکسین بۆ ئاژەڵان دابینبکەن.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت، ئەو ڤایرۆسە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە و رێژەکەی لە عێراق لە ئاستێکی نزمدایە.
هەروەها گوتیشی، لەگەڵ وەزارتی تەندروستی لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، داواش لە هاونیشتمانییان دەکات گۆشت لەو شوێنانە بکڕن کە رێگەپێدراون لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ