عادل عەبدولمەهدی داوا لە سەرۆککۆمار دەکات لێبووردنێکی تایبەت دەربکات

05-04-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن عادل عەبدولمەهدی عێراق
A+ A-
رووداو - هەولێر 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار دەکات لێبووردنێکی تایبەت دەربکات بۆ ئەوانەی نیوەی ماوەی سزاکەیان تەواوکردووە.
 
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق نووسراوێکی فەرمی بۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کردووە و تێیدا داوایکردووە، لێبووردنێکی تایبەت دەربکات بۆ ئەوانەی نیوەی ماوەی سزاکەیان تەواوکردووە، یان ماوەی سزاکەیان کەمتر لە ساڵێکی ماوە یان ئەوانەی بەکەمتر لە ساڵێک زیندانیکردن، سزادراون.
 
بەڵام عەبدولمەهدی داوادەکات لێبووردنە تایبەتەکە چەند تاوانێک نەگرێتەوە لەوانە: ئەوانەی مافی خەڵکی دیکەیان لەسەرە، تەنیا ئەگەر سکاڵاکار یان کەسوکارەکەی لەبەردەم دادوەریی لێکۆڵینەوە یان دادگای تایبەت سازشی بۆ بکەن. 
 
هەروەها سزاداراوان بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی، تاوانی تیرۆریستی، ئەو تاوانانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی وڵاتەوە هەیە، تاوان بە چەکی بێدەنگ، گەندەڵی دارایی و کارگێڕی، بازرگانی بە مرۆڤ، تاوانی دەستدرێژی سێکسی، نێربازی و زیناکردن لەگەڵ کەسانی مەحرەم، ماددەی هۆشبەر، سپیکردنەوەی پارە، رفاندن، دزین و بەهەدەردانی پارەی وڵات، بردنی شوێنەوار، ساختەکردنی دراو، ساختەکردنی نووسراوە فەرمییەکان.  

 

نووسراوەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ بەرهەم ساڵح

 

نووسراوەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ بەرهەم ساڵح

 

نووسراوەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ بەرهەم ساڵح

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە