رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی چوارشممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
بە گوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەکەی، سوودانی لە سەردانەکەیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتیی بەهێزکردنیان تاوتوێ دەکات "کە لە چوارچێوەی ئەو دەستکەوتانەی لە سەردانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران بۆ بەغدا لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو بەدەستهاتن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، پێشهاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
رۆژی سێشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو: "بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە".
بەقائی ئاماژەی بەوە کردبوو، "ئەم سەردانە لە چوارچێوەی راوێژە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و عێراقە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە".
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ـی مانگی رابردوو، ئەمە یەکەم جارە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات.
عێراق و ئێران پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی، ئابووری و بازرگانییان لەنێواندا هەیە و ساڵانە بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات چەندین جار لەگەڵ یەکدی کۆدەبنەوە.
مەسعوود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە 11ـی ئەیلوولی 2024 سەردانی عێراقی کرد و سێ رۆژ مایەوە، پزیشکیان لەو سێ رۆژەدا سەردانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، نەجەف، کەربەلا و بەسرەی کرد.
سوودانی کە لە تشرینی یەکەمی 2022 پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی وەرگرتووە، زیاتر لە جارێک سەردانی ئێرانی کردووە. رۆژی 6-11-2023 سوودانی سەردانی تارانی کرد. هەروەها لە 22ـی ئایاری 2024، سوودانی بۆ بەشداریکردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ