رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال سەردانی هەولێر دەکات، هەروەها بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.
رۆژی 03-10-2022 پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی تێدەپەڕێت، بەو بۆنەیەوە رێوڕەسمێک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار دەبن و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکێش دەکات.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا pic.twitter.com/bv4CWLbaYc
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 3, 2022
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات و دواتر کازمی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی دیدارێکی دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستاش بەهۆی ململانێی لایەنە شیعەکانەوە حکومەت پێکنەهێندراوە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی محەممەد شیاع سوودانیی بۆ پۆستەکە بەربژێر کردووە، بەڵام رەوتی سەدر رازی نییە.
رووداو زانیویەتی، کە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر ناتوانن بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا بکەن، بەڵام عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی و چەند سەرکردەیەکی دیکە بەشدار دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ