'بەهۆی ناردنی زانیاریی هەڵە' لەبارەی داهاتی نانەوتی، بەغدا 598 ملیار دینار بۆ مووچە نارد

03-08-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
بەپێی ئەو زانیارییەی بۆ بەغدا نێردراوە، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان 308 ملیار دینارە
بەپێی ئەو زانیارییەی بۆ بەغدا نێردراوە، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان 308 ملیار دینارە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای دوو مانگ چاوەڕوانیی مووچەخۆران، بەغدا بڕێک پارەی نارد و بڕیارە لیستی مووچە رابگەیێندرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەو پارەیەی نێردراوە بەشی مووچەش ناکات، نەک شایستەی دارایی بێت. رووداو بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە بۆچی بەغدا تەنیا 598 ملیار دیناری ناردووە. 
 
بەپێی ئەو داتایانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدای کردوون، دەرکەوتووە ساڵانە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان سێ تریلیۆن و 696 ملیار دینارە، واتە مانگانە دەکاتە 308 ملیار دینار، هەربۆیە بەغدا تەنیا 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە، تاوەکو بگاتە 906 ملیار وەک ئەوەی لە یاسای بودجە بۆ مووچە جێگیرکراوە.
 
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بە رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی پابەندیی هەرێمی کوردستان و ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی بەغدا کردوویانە، هەروەها رۆژانە رادەستکردنی نەوت بە بەغدا، لە بەرامبەردا بەغدا بڕیاری ناردنی بەشێکی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی دا، حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە و ئەو پشکەش رێژەکەی 12.67٪ـە.
 
رووداو زانیویەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقی راگەیاندووە لە پێشکەشکردنی ئەو داتایانە هەڵەیان کردووە، هەڵەکان راست دەکەنەوە و دووبارە داتای نوێیان پێ دەدەن. 
 
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو داتا و ژمارانەی لە داهاتی نانەوتی پێشکێشکراون، هەڵەیان تێدایە، بۆیە پێویستە چارەسەری ئەوە بکرێت لە رۆژانی داهاتوودا، بۆیە پێمان وایە هەر بەهۆی ئەو هەڵەیەوەیە حکومەتی عێراق بودجە و مووچەی بەشێوەیەکی تەواوەتی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە."
 
بەپێی یاسای بودجە، ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و پێشمەرگە بۆ تەواوی ساڵی 2023، 10 ترلیۆن و 867 ملیار دینارە، واتە مانگانە 906 ملیار دینار تەرخانکراوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد حەسسان (یەکەمی لای راست) لەکاتى یاوەریکردنى سوودانى بۆ ناوەندى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرژمێری لە وەزارەتى پلاندانان، وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

نوێنەرى سکرتێرى UN بۆ عێراق: سەرژمێرى گەرەنتیی دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهاتە

نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، سەرژمێرى هەنگاوى گرنگە بۆ داهاتووى عێراق و گەرەنتیی ماف و گەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و، دابەشکردنێکى دادوەرانەى داهات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا.