رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێرانی رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک شاری شەهریاری ئێران روویداوە. شەهریار دەکەوێتە نزیک شاری تارانی پایتەختی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمە کیمیاییەکاندا روویداوە و تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئەمە تەنیا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە هێڵی گازی سەرەکیی ئێران لە دوو شوێن تەقییەوە کە بەرپرسانی وڵاتەکە گومان دەکەن لە ئەنجامی "کارێکی تێکدەرانەوە" بووبێت، وەکو خۆیان باسی دەکەن.
بەگوێرەی ئاژانسی فارس نیوز، تەقینەوەکە لە کۆمپانیای کیمیایی سالار کە 30 کیلۆمەتر لە تاران دوورە، روویداوە.
موحسن هەمیانی، بەڕێوەبەری ئاگرکوژاندنەوەی شارەوانیی قودس لە پارێزگای تاران گوتی، چەند تانکێکی سووتەمەنیی کارگەکە تەقینەتەوە.
ئەو بەرپرسە گوتیشی، هۆکاری ئاگرەکە تاوەکو ئێستا دیار نییە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ