گالەری

27-11-2024
9 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

دوایین خولەکەکانی شەوی سێشەممە هەواڵی پەسندکردنی پێشنیازی ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ماڵی ئاوارە لوبنانییەکانی ئاوەدانکردەوە. خەڵک لەگەڵ دەستپێکردنی کاتی ئاگربەستەکە، لە هەموو دەروازەکانەوە گەڕانەوە ناوچەکانیان. 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کاتێک بڕیارەکەی راگەیاند کە حکومەتەکانی لوبنان و ئیسرائیل بە پێشنیازەکەی ئەوان بۆ ئاگربەست قایلبوون، گوتی: ئەم ئاگربەستە بۆ ئەوەیە هەمیشەیی بێت. 

بەپێی ئاگربەستەکە، هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان دەکشێنەوە، چەکدارانی حیزبوڵڵاش شوێنەکانیان بۆ باکووری رووباری لیتانی دەگوێزنەوە کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە سنووری ئیسرائیلەوە دوورە. 

بەپێی ئاگربەستەکەش، حکومەتی لوبنان زیاتر لە پێنج هەزار سەرباز لەو ناوچانە جێگیر دەکات. هەرچەندە ئیسرائیل هۆشداری داوە کە هێشتا لەو ناوچانەن و داوای لە خەڵکی سڤیل کردووە، نەگەڕێنەوە. 

ئێران کە بە پاڵپشتیکاری حیزبوڵڵا دادەنرێت، پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات و بە کۆتایی "دووژمنکارییەکانی" ئیسرائیل لە لوبنان ناوی دەبات.