مزگەوتی حەرام لە مەککە و نەبەوی لە مەدینە بۆ تەراویح دەکرێنەوە

24-04-2020
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن مەککە مەدینە تەراویح رەمەزان
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

لەسەر فەرمانی شا سەلمان، شای سعودیە، شەوی پێنجشەممە مزگەوتی گەورەی مەککە و مزگەوتی نەبەوی لە مەدینە کرانەوە، کە تایبەت دەبێت بە مانگی رەمەزان و نوێژەکانی تەراویحیان تێدا ئەنجامدەدرێت.
 
کردنەوەی ئەو دوو مزگەوتە لەکاتێکدایە کە بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ لە سعودیە بەردەوامە و سەردانی عومرەکارانیش بۆ مەککە و مەدینە هەڵپەسێردراوە.
 
تائێستا لە سعودیە 13 هەزار و 930 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 121 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 925 کەسیش چاکبوونەتەوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە 21-04-2020 د. عەبدولڕەحمان بن عەبدولعەزیز سودەیس، سەرۆکی کاروباری گشتیی هەردوو مزگەوتی پیرۆزی مەککە و مەدینە لە سعودییە لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند "بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵپەساردنی پێنج نوێژەکە و نوێژی تەراویح لە مزگەوتی حەرام لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".
 
رۆژی 23ـی ئادار لە سعودیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، باری نائاسایی راگەیێندرا و بڕیاری داخستنی مزگەوتەکان درا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن.

ترەمپ دەڵێت ئەمریکا 'هێرشی یەکلاکەرەوە'ـی کردووەتە سەر حووسییەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی هێرشی سەربازییان کردە سەر حووسییەکانی یەمەن. گرووپە چەکدارەکە دەڵێت، 9 کەسی سڤیل لە هێرشەکاندا کوژراون. ترەمپ هەروەها هۆشداری بە ئێران دەدات کە پشتیوانییەکانی بۆ حووسییەکان رابگرێت.