بلینکن: کاتی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززەیە

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "کاتی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززەیە"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە ئیسرائیل رێگە بە ناردنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بۆ کەرتی غەززە بدات. 
 
رۆژی چوارشەممە، 23-10-2024 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیل بە رۆژنامەڤانانی گوت، "لە 7 تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە ئیسرائیل زۆربەی ئامانجە ستراتیژییەکانی لە غەززە بەدەست هێناون. ئێستا کاتی ئەوەیە ئەو سەرکەوتنانە بکرێنە سەرکەوتنی بەردەوام و ستراتیژی".  
 
بلینکن لەبارەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە گوتی، "پێشکەوتن دەبینرێت کە شتێکی باشە، بەڵام دەبێت پێشکەوتنی زیاتر هەبێت و لە هەمووی گرنگتریش ئەوەیە کە بەردەوام بێت".
 
جەنگی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بە هێرشێکی حەماس بۆ سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی نزیک سنووری کەرتی غەززە دەستیپێکرد. 
 
ئیسرائیل دەڵێت، حەماس لە هێرشەکەیدا هەزار و 200 کەسی کوشت و 251ی دیکەی بە بارمتە گرت.  
 
ئیسرائیل هەمان رۆژ بۆردوومانکردنی کەرتی غەززەی دەستپێکرد و لەو کاتەوە لەگەڵ حەماس لە جەنگدایە. 
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە، زیاتر لە 42 هەزار و 700 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 هەزاری دیکەش بریندار بوون. 
 
شەممەی رابردوو، ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کرد رۆژانە رێگە بە چوونی 350 بارهەڵگر لە یارمەتی مرۆیی بۆ نێو غەززە بدات، ئەگەرنا بەشێک لە یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ وڵاتەکە رادەگرێت.
 
دوێنێ سێشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەم مانگە 28 جار داوای لە ئیسرائیل کردووە رێگە بە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ چەند ناوچەیەک بدات، بەڵام هەموو داواکارییەکان رەتکراونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانووەکەی نەتەنیاهوو پاش هێرشە درۆنییەکەی حیزبوڵڵا

هێرشە درۆنییەکەی حیزبوڵڵا زیانی بە خانووەکەی نەتەنیاهوو گەیاندووە

حیزبوڵڵای لوبنانی رۆژی شەممە بە درۆن هێرشی کردە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. ئەمڕۆ دیمەنی خانووەکەی بنیامین نەتەنیاهوو بڵاوکرایەوە و لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، هێرشەکە زیانی بە خانووەکە گەیاندووە.