سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سعودیە کرد؛ "بەرژەوەندیمان لە پێکەوە کارکردندایە"

18-06-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن ئێران سعودیە خولی سعودیە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەوە، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە تاران لەلایەن سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێ کرا. 
 
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە بانگهێشتنامەی فەرمیی شا سەلمانی سعودیەی رادەستی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی شانشینە عەرەبییەکە بکات. 
 
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ تاران بە هەنگاوێکی دیکەی گرنگ لە ئاشتبوونەوەی ئێران و سعودیە دادەنرێت کە ماوەی حەوت ساڵ بوو پەیوەندییەکانیان پچڕاندبوون و مانگی ئاداری ئەمساڵ بە نێوەندگیریی چین، رازیبوون پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە. 
 
سەرۆککۆماری ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند: "بەرژەوەندیی هەردوو وڵات لە گفتوگۆ و پێکەوەکارکردندایە،" و "پێشوازی لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتە کاریگەرەکەمان لە ناوچەکەدا دەکەین."
 
رەئیسی هەروەها گوتی: "بە گفتوگۆ و پێکەوەکارکردن دەتوانین بەسەر کێشەکانی ناوچەکەدا زاڵبین".
 
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی هاوتا ئێرانییەکەی پێشوازیی لێکرا و دوای کۆبوونەوەیان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان پێشكێشکرد. 
 
وەزیری دەرەوەی سعودیە گوتی: "گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئێران راشکاو و رۆشن بوون،" هەروەها باسی لەوە کرد، "ئێران ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی نێردە دیپلۆماسییەکان بۆ سەرکار کردووە".
 
بە گوتەی وەزیرە سعودییەکە، "پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا لەسەر بنەمای رێزگرتنی دوولایەن و دەستوەرنەدانە لە کاروباری نێوخۆیی یەکدی".
 
بن فەرحان هیوای خواست ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ریاز "رەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر هەموو ناوچەکە و جیهاندا هەبێت،" هاوکات پێشوازی لە "رۆیشتنی حاجیانی ئێران بۆ ماڵی خوا لە سعودیە" کرد. 
 
ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیش لە بارەی کۆبوونەوەکەوە گوتی "گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە ژمارەیەک بواری پێکەوەکارکردنی گرتەوە، بە تایبەتیش پەیوەندییە ئابوورییەکان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامێری بێتەلی وۆکی تۆکی و پەیجەر. وێنە: AFP

تەندروستیی لوبنان: بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی بێتەلەوە 37 کەس گیانیان لەدەستداوە

وەزیری تەندروستیی لوبنان دوایین ئاماری تەقینەوەکانی 17 و 18ـی ئەم مانگەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی بێتەلی لە وڵاتەکەی ئاشکراکرد کە تاوەکو کاژێر نزیکەی 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2,931 کەسیش برینداربوون، دەشڵێت تەندروستیی برینداربووانی تەقینەوەکەی چوارشەممە قورستر بوو.