د. بیلال وەهاب: شتێک نییە بەناوی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کورد

30-10-2024
هیوا جەمال
گفتوگۆ لەگەڵ د. بیلال وەهاب
گفتوگۆ لەگەڵ د. بیلال وەهاب
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

د. بیلال وەهاب، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەڵێت، کورد نابێت چاوەڕێ بکات ئەمریکا کێشە نێوخۆییەکانی بۆ چارەسەر بکات. شتێک نییە بەناوی سیاسەتی ئەمریکی بەرامبەر بە کورد.
 
لە چاوپێکەوتنێکدا لە رۆژی هیوا جەمال د. بیلال وەهاب دەڵێت: ئەمریکا نایێت سەرقاڵی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بێت، پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کورد سۆزداریی نییە، بەڵکو لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە.
 
سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، رۆژێک لە رۆژان کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە هاوکێشەی ئەمریکادا نەبوو، بەڵام جەنگی داعش ئەمریکای کردە هاوپەیمانی هەسەدە.
 
د. بیلال وەهاب لەبارەی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە دەڵێت، کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت لەنێو خۆیاندا رێکبکەون، دەبێت بپرسن بۆچی ئەمریکا تەلەفۆن دەکات بۆ کاپتنی کەشتییەک لە دەریای نێوەڕاست کە نەوتی ئێرانی پێیە، بەڵام لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە ئێران دانانیشێت!
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی لووتکەچیای هەڵگورد لە 30-12-2022ـی. چیای هەڵگورد بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

زانکۆی کوردستان: چیاکانی زاگرۆس کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە

جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی رەسەن لەسەر چیاکانی زاگرۆس نەکراوە، گوتیشی، ''لە کۆپ29 داوامان لە چەند زانکۆی نێودەوڵەتی کردووە، سەردانی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەسەر چیاکانی زاگرۆس بکەن.''