تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی فەرمی، هەڵبژاردنەوەی سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، بۆ ئەمیندار گەنگەشە نەکراوە، بەڵام بە گوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەمیندار دەتوانێت دوو خولی یەک لەدوای یەک خۆی هەڵبژێرێت، بەگوێرەی پەیڕەو، ئەمینداری ئێستای حیزبەکە یارای خۆ هەڵبژاردنەوەی نییە، چونکە دوو خولی لەدوای یەکە هەڵبژێردراوە.
لەنێو لیژنەی باڵای سەرژمێری لە عێراق ناکۆکی هەیە لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، کورد لانیکەم چوار کێشەی هەیە داوادەکات دوابخرێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لە رۆژی هیوا جەمال د. بیلال وەهاب دەڵێت: ئەمریکا نایێت سەرقاڵی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بێت، پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کورد سۆزداریی نییە، بەڵکو لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە.
ئەگەرچی ئێستا نزیکەی 5.17 ملیار بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا هەن، بەڵام وا دەردەکەوێت تۆڕە نێودەوڵەتییەکان لەژێر هەڕەشەی دروستکردنی ئاستەنگ بن بۆیان
لە سبەینێوە هەنگاوەکانی سەرژمێری لە هەریمی کوردستان دەستپێدەکەن و کورد بەشداریی دەکات. سەرچاوەیەکی باڵا لە لیژنەی هەڵبژاردن دەڵێت: زۆرینەی خاڵەکانی گفتوگۆ چارەسەرکراون تەنیا یەک خاڵ ماوە ئەویش لە گەنگەشەدایە.
لانیکەم حەوت سەرکردە و رێبەری بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی لە گەڕەکی حەریکی باشووری بەیرووت کوژراون، گەڕەکێک کە بە خاڵی سفربوونەوەی حیزبوڵڵا نێودەبرێت. جگە لە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری سێیەمی حیزبەکە، عەباس موسەوی، لە ساڵی 1992 لە هەمان گەڕەک و بە هەمان سیناریۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.