بەشێکی فەرمانبەرانی دهۆک 15 ساڵە چاوەڕێی وەرگرتنی پارچە زەوی دەکەن

01-09-2024
هونەر رەشید
ژمارەیەک زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆک
ژمارەیەک زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەشێکی فەرمانبەران چەندین ساڵە ناویان لە لیستی وەرگرتنی پارچە زەوی دەرچووە و بەسەریاندا دابەش نەکراوە، ئێستاش بڕیارە لە سنووری دهۆک و زاخۆ، سەرەتای دابەشکردنی زەوی بەوان دەستپێبکات، کە بەشێکیان لە ساڵی 2009ـەوە چاوەڕێن.
 
دوای دوو ساڵ پێشمەرگایەتی و 19 ساڵ کاری پۆلیسی، مستەفا ساڵی 2018 خۆی خانەنشین کرد، لەپێناو پەیداکردنی بژێوییەکی باشتریش بۆ منداڵەکانی، دەستی بە کاری ئازاد کرد.
 
ساڵی 2011 ناوی لەو لیستەدا بوو کە رەزامەندیی لەسەر درا بۆ ئەوەی پارچە زەویی پێبدرێت، چونکە هەموو مەرجەکان دەیگرتەوە، بەڵام 14 ساڵ تێپەڕیوە و هێشتا وەرینەگرتووە.
 
مستەفا ئەحمەد، کاسبکار دەڵێت "ناومان لە لیستی پێدانی زەویدا هەیە، هیوادارین پێمانی بدەن، چونکە هاوڕێکانمان ئەوانەی لەدوای ئێمەش بوونە پۆلیس زەوییان پێدرا. ئەوان ناویان چووە شێخان و دەوروبەری و زەوییان بەسەردا دابەشکرا، بەڵام ئێمە سەر بە دهۆکین و دوایانخستین. لە ساڵی 2011ـەوە لە پۆلیس بووم تاوەکو 2018، بەڵام مووچە کێشە بوو بۆیە خۆم خانەنشین کرد".
 
بەشێکی پارچە زەوییەکانی دهۆک، ئەوانەی زیاتر لە 10 ساڵە رەزامەندییان لەسەر دراوە، دەکەونە سنووری قەزای سێمێل و ژمارەیان هەزار و 792 پارچە زەوییە، کە بۆ پێشمەرگە، زیندانییانی سیاسی و فەرمانبەران تەرخانکراون.
 
موحسین عەبدولکەریم بەڕێوەبەری شارەوانیی سێمێل بە رووداوی گوت "پێش ئێستا ئێمە 432 ناوی زیاندی سیاسی و فەرمانبەران هەبوو، کە لە سێمێل پارچە زەوییان پێبدرێت، لە کەرتی سەرشۆر نزیکەی 1360 پارچە زەوی بڕیاریان لەسەر دراوە دابەش بکرێن، ئەمەش کاری لەسەر دەکرێت تاوەکو لە نزیکترین کاتدا دابەشبکرێن."
 
بەپێی ئاماری فەرمی کە دەست رووداو کەوتوون، ئەو فەرمانبەرانەی رەزامەندیی وەرگرتنی پارچە زەوییان هەیە، لە سنووری پارێزگەی دهۆک لە ساڵانی نێوان 2009 بۆ 2013 ژمارەیان نزیکەی 21 هەزار فەرمانبەرە، پێنج هەزاریان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و 16 هەزارەکەی دیکەش سەر بە دهۆک و قەزاکانین. لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی پارچە زەوی، سەرەتا بۆ ئەوان دەبێت پاشان ئەوانەی لەم ماوەیەدا فۆرمیان پڕکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.