رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دامەزراندنی هەردوو حیزبی شیوعیی عێراق و کوردستان لە سەرکردایەتیی دوو حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "له‌م ياده‌دا جه‌خت له پێويستی و گرنگيى پته‌وكردنى كارى پێكهوهيى و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دهكهينهوه."
ئەمڕۆ هەینی، 31-03-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بە گەرمی" پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی هەردوو حیزبی شیوعیی عێراق و کوردستانی لە سەرکردایەتی و جەماوەری هەردوو حیزبەکە کرد و رایگەیاند، "به رێز و پێزانينه‌وه له رۆڵ و ئاماده‌يى و قوربانی و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهڕوانين."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم یادەدا رایدەگەیێنێت، "جەخت له پێويستی و گرنگيى پته‌وكردنى كارى پێكهوهيى و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دهكهينهوه بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دى و سهختييهكان و خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان."
دەقی پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ 31ى ئازار، له يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيووعيى عێراق و كوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له سهركردايهتيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ريان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵ و ئاماده‌يى و قوربانی و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهڕوانين.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پێويستی و گرنگيى پته‌وكردنى كارى پێكهوهيى و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دهكهينهوه بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دى و سهختييهكان و خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی حزب شیووعی و ته‌واوی شه‌هیدانی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/31
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ