گەڕاندنەوەى 300 هەزار دۆنم زەوییەکەى کەرکووک چاوەڕێى رێنوێنییەکە 'ئەم مانگە دەردەکرێت'

08-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق رێنمایی تایبەت بە جێبەجێکردنى یاسای گەڕاندنەوەى موڵک دەربکات بۆ ئەوەى سەتان هەزار دۆنم زەویی هاونیشتمانیى کورد و تورکمان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێنرێتەوە کە لێیان "داگیرکراوە."
 
ئەو کەسانەى کە لەژیاندا نەماون دەبێت بۆ گواستنەوەى بۆ سەر واریسەکانیان لە نێوان 1.5% بۆ 2.5%  رسوومات بدەن. ئەوە لە کاتێکدایە دادگەى فیدراڵى تاوتوێى سکاڵایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو یاسایە دەکات. 
      
لە 17ـى شوباتى 2025ـەوە یاسای گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان کارا بووە، بەڵام جێبەجێکردنى چاوەڕێى رێنوێنییەکە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، کە تائێستا دەرنەکراوە.
 
یاساکە پەیوەندیی بە 300 هەزار دۆنم زەویی کورد و تورکمان لە کەرکووک هەیە، کە بە گوێرەى 12 بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى دەسەڵاتى پێشووى عێراق لە هاونیشتمانییانى کورد و تورکمانى کەرکووک داگیر کرابوون. 
 
رۆژی سێشەممە، 8ـى نیسانى 2025، سەباح حەبیب، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "بڕیارە لەم مانگەدا رێنماییەکان لە ئەنجوومەنى وەزیران دەربکرێن، نێوەڕۆکەکەى وردەکاریی یاساکە دەبێت کە چۆن جێبەجێ دەکرێت".
 
ئەو زەوییانە لە نێوان ساڵانى 1975 بۆ 1982 داگیرکراون و خراونەتە سەر وەزارەتەکانى و نەوت و دارایی و بەرگریی عێراق.
 
سەعدیە عەباس، بەڕێوەبەرى تۆمارى خانووبەرەى دووبز لە کەرکووک بە تۆى میدیایی رووداوى راگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا رێنوێنییەکە دەربکرێت و خاوەنى زەوى داگیرکراوەکان لەو فەرمانگانەوە مامەڵەکانیان دەستپێدەکەن، کە زەوییەکانیان کراون بەناویانەوە و پێویستە مامەڵەکانیان لە تۆمارى خانووبەرە دەستپێبکەن.
 
زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆنم زەویى هاونیشتمانییانى کورد و تورکمان لە کەرکووک لە چوارچێوەى هەڵمەتى تەعریب داگیرکراون، بە گوێرەى یاساى گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ گەڕاندنەوەکە ئەو زەویانە ناگرێتەوە، کە پێشتر خاوەنەکانیان قەرەبوویان لەسەر وەرگرتووە. 
 
بەڕێوەبەرى تۆمارى خانووبەرەى دووبز گوتى: "ئەو موڵکانە دەگەڕێندرێتەوە سەر ناوى ئەو کەسەى کە پێش داگیرکردن بەناوی بووە، ئەگەر کەسەکە لە ژیاندا نەمابێت پێویستە واریسەکانى مامەڵەى گواستنەوەى بۆ بکەن و ئەوە رسوماتى دەبێت، ئەگەر خاوەنى زەوییەکە سێ ساڵ بێت کۆچى دوایی کردبێت 1.5% و ئەگەر زیاتر بێت 2.5%ى رسوومات لە وارسەکانى وەردەگیرێت".
 
ئەو یاساکە هاوکات لەگەڵ هەردوو هەموارى یاساى لێبووردنى گشتى و بارى کەسى لە 21ى کانوونى دووەمى 2025 لە پەرلەمانى عێراق دەنگى لەسەردرا، دادگەى باڵاى فیدڕاڵى لە 11ى شوبات چەند سکاڵایەکى بۆ هەڵوەشاندنەوەى دەنگدان بەو سێ یاسایە رەتکردنەوە کە بەیەکەوە دەنگیان لەسەر درا.
 
بڕیارە رۆژی سێشەممە، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق تاوتوێى سکاڵایەکى دیکە بکات کە عالیە نسەیف، ئەندامى پەرلەمان لە فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا لە دژى یاسای گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان پێشکێشى کردووە.
 
لە سکاڵاکەدا داوا کراوە دادگەى فیدراڵى دەرچوواندنى ئەو یاسایە بە نادەستووریى بناسێنێت، دانیشتنەکەى دادگە بەبێ دادبینى دەبێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک شۆفڵ و تەنکەر لە شوێنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

چەمچەماڵ لەبەردەم هاوینێکی بێ ئاودا؛ تاکە پڕۆژەی چارەسەری کێشەکە بێ بودجەیە

هێشتا وەرزی هاوین نەهاتووە، کەمئاوی تەنگی بە چەمچەماڵییەکان هەڵچنیوە، تاکە هیواشیان بۆ چارەسەر، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵە، کە کەمتر لە 7%ی تەواو بووە و هیچ بودجەیەکی بۆ خەرج نەکراوە