حەلبووسی: سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەسەرچوو

31-01-2022
ئاسۆ فیشەگی
نێچیرڤان بارزانی، جێگیر سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم لە نەجەف
نێچیرڤان بارزانی، جێگیر سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم لە نەجەف
نیشانەکردن حەلبووسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد حەلبووسی،  سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدەم رایگەیاند: "سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتەکانی عێراقدا بەسەرچوو؛ ئەمڕۆش چیاکان و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەفی پیرۆز دەڕۆن بۆ دانوستاندن سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی عێراقیی نیشتمانی".
 
کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی گەیشتە نەجەف بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر؛ هاوکات هەردوو سەرکردەی سوننە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان چوونە نەجەف بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ رێبەری رەوتی سەدر.
 
محەممەد حەلبووسی لەگەڵ گەیشتنی بۆ شاری نەجەف لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند: "سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتەکانی عێراقدا بەسەرچوو؛ ئەمڕۆش چیاکان و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەفی پیرۆز دەڕۆن بۆ دانوستاندن سەبارەت بە حکومەتێکی عێراقی بەتەواوەتی نیشتمانی بێت، نە رۆژهەڵاتی بێت نە رۆژئاوایی".
 
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی بۆ نەجەف لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانییە، چونکە لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیازم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنێتی بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان راوێژ بكەن".
 
ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ سووربوونی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەر لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی لە عێراق لە هەموو لایەنەکان بەدەر لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە.

عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى لەگەڵ کۆریاى باشوور واژۆ کرد

وەزارەتى بەرگریى عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى بەرگریى ئاسمانی لە کۆمپانیایەکى کۆریاى باشوور واژۆ کرد، بە گوتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمان، یەکەمجارە دواى ساڵی 1991 عێراق ئەو جۆرە مووشەکە بکڕێت.