رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، "دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر" توانیان مینحەی مانگانە بۆ ژمارەیەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بگێڕنەوە.
رۆژی دووشەممە، 30ی ئەیلوولی 2024، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "339 کەس لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کە پێشتر مینحە و مووچەیان هەبوو، بەڵام لەبەر پڕۆسەی چاکسازی ساڵێک و دوو مانگ بوو مینحەکەیان راگیرابوو، دوێنێ یەکشەممە، 29ی ئەیلوولی 2024، بۆیان گەڕایەوە".
لوقمان عەبدولقادر گوتی: "ئەوانەی رێژەی بەرکەوتنیان بە چەکی کیمیایی لە 40٪ـەوە دەستپێدەکات تاوەکو 59٪، مانگانە 250 هەزار وەردەگرن، ئەوانەی رێژەی بەرکەوتنیان لە سەرووی 60٪ـە، مانگانە 400 هەزار وەردەگرن."
لە 16ی ئاداری 1988 دەسەڵاتی بەعس شاری هەڵەبجەی بە چەکی کیمیایی بۆردوومانکرد و زیاتر لە پێنج هەزار کەس شەھیدبوون و 10 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. ئێستا 808 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ