رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکیی جیاوازدا لەنێو سلێمانی و چەمچەماڵ، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی "دزیکردن و فێڵکردن".
رۆژی چوارشەممە 30-03-2022 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە لە شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك بهناوی (هـ. ح. م) لەدایکبووی ساڵی 1992 دەستگیرکرا بە تۆمەتی "دزیکردن و قۆڵبڕین".
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسە لە چەند دووکانێک شتومەکی کڕیوە و ناسنامەیەکی داناوە و گوتوویەتی، "دواتر پارەتان بۆ دێنم"، بەڵام پارەی کەسی نەبردووەتەوە، بۆیە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و دەستگیرکراوە. لە هەولێریش سکاڵا دژی هەمان کەس و بە هەمان هۆکار تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە چالاکییەکی دیکەدا پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەک کە دووکانی مۆبایلی هەبووە و دزیی لێکراوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (س. د. ئـ) لەدایکبووی 2004 دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر چەند مۆبایلێکی گرانبەهادا گرتووە. گوتیشی، "تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ