ئەو 10 بەربژێرەی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا زۆرترین دەنگیان هێناوە

29-12-2023
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئەنجامی کۆتایی ‌‌هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە و بەربژێری لیستی تەسمیم زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی هەر 14 پارێزگاکەی عێراق و پارێزگەی کەرکووک بە دەستهێناوە، هەروەها دوو بەربژێری کورد لەنێو ئەو بەربژێرانەن کە زۆرترین دەنگیان هێناوە.
 
شەوی چوارشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، کە لە 18ی ئەم مانگە لە 14 پارێزگەی عێراق و پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو، بەپێی ئەو ئەنجامانە، ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری ئێستای کەربەلا، بەربژێر و سەرۆکی لیستەکە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، کە 164 هەزار و 774 دەنگ بووە.
 
هەر بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، دوو بەربژێری لیستی هاوپەیمانیی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی) لە کەرکووک، لەنێو ئەو 10 بەربژێرانەن، کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە. 
 
هیچ بەربژێرێکی ژن لەنێو لیستە 10 کەسییەکەدا نییە.
 
سێ لەو بەربژێرانەی زۆرترین دەنگیان هێناوە لە پارێزگای کەرکووکن، هەروەها لە پارێزگەی بەسرەش دوو بەربژێر لەو 10 بەربژێرانەن زۆرترین دەنگیان هێناوە.
 
ئەو 10 بەربژێرەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە:
 
- ئەسعەد عێدانی، بەربژێری هاوپەیمانیی تەسمیم لە بەسرە، 164,774 دەنگ.
- نسەیف جاسم خیتابی، بەربژێری هاوپەیمانیی ئیبداع کەربەلا، 63,249 دەنگ.
- موهەنەد نەجم جبووری، بەربژێری هاوپەیمانیی نەینەوا لیئەهلیها لە نەینەوا، 57,446 دەنگ.
- موسەننا عەلی مەهدی، بەربژێری هاوپەیمانیی دیالەتونا لە دیالە، 42,756 دەنگ.
- نەشئەت شاهوێز، بەربژێری یەکێتی لە کەرکووک، 42,165 دەنگ.
- محەممەد جەمیل مەیاحی، بەربژێری هاوپەیمانیی واست ئەجمەل لە واست، 41,438 دەنگ.
- راکان جبووری، بەربژێری هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک، 38,686 دەنگ.
- رێبوار تەها، بەربژێری یەکێتی لە کەرکووک، 29,862 دەنگ.
- عودەی عەواد کازم، بەربژێری هاوپەیمانیی نەبنی لە بەسرە، 28,793 دەنگ.
- زولفەقار سامر فەیاز، بەربژێری هاوپەیمانیی نەبنی لە بەغدا، 21,635 دەنگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.