بەرگریی شارستانیی هەولێر: 21 تانکەر لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سووتان

29-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لەسەر رێگەی هەولێر – مەخموور 21 تانکەر سووتان.
 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە لە شوێنێکی راوەستانی تانکەرەکان لەنزیک گوێڕ روویداوە."
 
بڕیارە کاژێر 11:00ی ئەمڕۆ بەرگری شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاریی رووداوەکە بخاتەڕوو.
 
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو 21ـی ئایار، زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە؛ بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
ـ

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆبەخشەکان نزیکەی مانگێکە بایکۆتی کارەکانیان کردووە.

1,000 کارمەندی خۆبەخشی تەندروستی لە سنووری راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کردووە

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە هەزار خۆبەخش کە بەسەر 170 بنکە و ناوەندی تەندروستیی دابەش بوون؛ نزیکەی مانگێکە بایکۆتی کارەکانیان کردووە و داوای دامەزراندن دەکەن. تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، ناوی سەرجەم خۆبەخشانیان رەوانەی وەزارەت کردووە و دامەزراندن لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.