رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە هەڵەبجە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و برینداریش هەن.
رووداوەکە لە رێگەی دەروازەی هەڵەبجە روویداوە. تەکسییەک خۆی کێشاوە بە تراکتۆرێکدا و سێ سەرنشینی گیانیان لەدەستدا، دواتر شۆفێری تاکسییەکەش گیانی لەدەستدا.
سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، هەردوو شۆفێری تەکسییەکە و تراکتۆرەکە بە برینداری براونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، دواتر شۆفێری تاکسییەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پێکدادانەکە زۆر سەخت و خوێناوی بووە. تەکسییەکە بەتەواوی تێکشکاوە و تراکتۆرەکەش بەشێکی لێبووەتەوە.
ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە پێش ئەوەی شۆفێری تاکسییەکە گیانلەدەستبدا، بەمشێوەیە ناسنامەی ئەوانەی بڵاوکردبووەوە کە گیانیان لەدەستداوە:
بێستوون ئەحمەد حەمەساڵح؛ تەمەنی 51 ساڵ بوو
پەروین محەممەد قادر؛ تەمەنی 62 ساڵ بوو
ئەحمەد محەممەد حوسێن؛ تەمەنی 80 ساڵ بوو
شۆفێرانی تەکسی و تراکتۆرەکە لەگەڵ سەرنشینێکی تەکسییەکە بریندارن.
ئیبراهیم جەبار، شۆفێری تراکتۆرەکەیە و تەمەنی 23 ساڵە
عەلی، شۆفێری تەکسییەکەیە و تەمەنی 65 ساڵە
ستار جەبار، سەرنشینی تەکسییەکە بووە و بریندارە
رووداوەکە لەسەر رێگەی سیروان-هەڵەبجە بووە. گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، لە بنکەی سیروان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ