خانەنشینان و مامۆستایان لە کرماشان دژی خراپی دۆخی ژیانیان گردبوونەوە

05-01-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خانەنشینان و مامۆستایانی کرماشان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی پارێزگاکە گردبوونەوە و لەبارەی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، هۆشداری دەدەنە حکومەت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 05-01-2025، ژمارەیەک لە خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، ئیسلامئاوا و هەرسین و بەشێک لە خانەنشینانی کەرتی تەندروستی و پەیوەندییەکانی کرماشان پێکەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی کرماشان گردبوونەوە. 
 
خانەنشینان و مامۆستایانی کرماشان دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان و خراپی دۆخی ژیانیان دروشمیاندا و راگەیێندراوێکیان خوێندەوە کە تێیدا داواکرا، یاسای هاوسەنگکردنی مووچەی خانەنشینان، یاسای بەڕێوەبەریی خزمەتگوزارییە حکومییەکان و یاساکانی تایبەت بە بیمە جێبەجێ بکرێن. 
 
خانەنشینان و مامۆستایانی کرماشان دەڵێن، دەبێ بەخێرایی تەواوی ئەو دۆسیانە دابخرێن هێزە ئەمنییەکان دژی چالاکڤانانی پیشەیی  کردوویانەتەوە و کۆتایی بە گوشارخستنەسەر چالاکڤانانی پیشەیی بهێنن بە مەبەستی وازهێنانیان لە داواکردنی خواستەکانیان. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بژمێرێک لەکاتی کارکردن لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پلاندانان: عێراق هۆکاری دواکەوتنی شایستە دارایییەکانی بژمێرەکانە

ئەمڕۆ بژمێرەکانی سەرژمێری گردبوونەوە داوای دامەزراندن و شایستە دارییەکانی مانگی کانوونی یەکەمی 2024یان کرد. وەزارەتی پلاندانان دەڵێت، "بەردەوام بەدواداچوونمان بۆ داواکاریی بژمێرەکان کردووە."