رووداو دیجیتاڵ
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی دیاریکرد.
رۆژی هەینی، 27-12-2024، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەژێر درووشمی (بەرەو ئایندەیەکی گەشتر) بە ئامادەبوونی زیاتر لە 850 ئەندام نۆیەمین کۆنگرەی خۆی بەست. سەڵاحەدین بەهائەدین لە کۆنگرەکەدا بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە.
رۆژی شەممە، 04-01-2025، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو یەکەمین کۆبوونەوەی لەدوای کۆنگرە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، سەعید عەلی عەبۆ بە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە هەڵبژێردرا.
یەکگرتوو هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی دیاریکرد. 11 کەس وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی دەستنیشان کران.
غازی سەعید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو بە رووداوی گوت، لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ مەکتەبی سیاسی کرایەوە و 11 کەس وەکو ئەندام هەڵبژێردران.
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو
سەڵاحەدین بابەکر
مستەفا عەبدوڵڵا
سەبریە غەفار
غازی سەعید
محەممەد هاودیانی
عوسمان کاروانی
خەرامان محەممەد
ئیبراهیم خەلیل
سەمیر سەلیم
محەممەد مستەفا
لەیلا نووری
ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو بەپێی پارێزگاکان:
سلێمانی و هەڵەبجە
6 ئەندام
دهۆک
3 ئەندام
هەولێر
1 ئەندام
کەرکووک
1 ئەندام
د. هادی عەلی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، بە یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی حیزبەکە دەستنیشان کراوە.
لەبارەی گۆڕانکاری لە مەڵبەند و ئۆرگانەکان، غازی سەعید بە رووداوی گوت، لەنزیکترین کاتدا گۆڕانکاری لە مەڵبەند و ئەنجوومەنەکان دەکرێت، بەرپرسانی مەڵبدەنەکان راستەوخۆ دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی و 10 بۆ 12 کەس وەکو کارگێڕ بۆ مەڵبەندەکان دیاریدەکرێن.
یەکگرتوو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 16 مەڵبەندی هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ