رووداو دیجیتاڵ
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژیی مامۆستایان بۆ مانگەکانی 7 و 8ـی 2024 کە ئێستا کراون بە گرێبەست، بۆ سنووری سلێمانی خەرج کراوە، بەڵام هەولێر و دهۆک ماون. نوێنەرێکیان دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێش سەری ساڵ مامۆستایانمان لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8یان وەکو وانەبێژ وەرگرتووە و پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ماون".
هەروەها گوتی، "بڕیارە دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 11، شایستە دارایی مانگەکانی 7 و 8ـی 2024 لە هەفتەی داهاتوودا بۆ سنووری هەولێر و دهۆکیش دابەش بکرێت".
لەبارەی مووچەی مانگی 11ـەوە، کارۆخ عەبدوڵڵا دەڵێت، رۆژی سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت، "سبەی دووشەممە مووچەی مانگی 11 دەکرێتە چەک".
25ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وانەبێژان بکاتە گرێبەست کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ