رێگەوبانی هەولێر: تەواوکردنی رێگەی دووسایدی هەولێر-کۆیە 436 ملیار دیناری پێویستە

29-04-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر دەڵێت، تەواوکردنی رێگەی دووسایدی هەولێر-کۆیە 436 ملیار دیناری پێویستە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیانتوانیوە تەواوی بکەن. دەشڵێت، رێگەی سماقووڵی- کۆیەش پردەکەی تەواوبووە و تەنیا یەک کیلۆمەتری ماوە قیر بکرێت.
 
هونەر نووری، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "رێگەکانمان بەردەوام لە نۆژەنکردنەوەدان، بەڵام لەبەر ئەوەی رێگەی ئاسنین و ئاوی و تاڕادەیەک ئاسمانیشمان نییە، وایکردووە گوشارێکی زۆر لەسەر شەقامەکان هەبێت. لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە هەرێمی کوردستان دەستکراوە بە دروستکردنی رێگەی دووساید و ئۆفەر پاس و ئەندەر پاس، چونکە پێشتر هیچ رێگەیەکی گونجاو لە هەرێمی کوردستان نەبووە."
 
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر گوتی: "رێگەی سماقووڵی ئێستا رێگەیەکی سەرەکییە لەنێوان هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە، ئێستا پڕۆژەکە لە جێبەجێکردندایە کە زیاتر لە دوو کیلۆمەتری چاک دەکرێت، چونکە رێگەکە لەسەر بەنداوی سماقووڵییە و پردەکە تەواوبووە و هەندێک کاری کەمی ماوە. ئێستا لەبەرئەوەی هەموو لۆدەکە کەوتووەتەسەر ئەو رێگەیە، بەڵێندەرەکەش نەیدەتوانی قیری بکات، ئەو رێگەیەی ئێستا ئۆتۆمبێل پێیدا دەڕوات رێگە نییە، رێگەکە لەسەرووترەوەیە و پردەکەش تەواوبووە، ئەگەر ئەوە تەواوبێت هەموو ئۆتۆمبێلەکان بەوێدا هاتووچۆ دەکەن."
 
هونەر نووری لەبارەی ئەو رێگەیانەی پڕۆژەیان بۆ دەرچووە و تەواونەکراون، گوتی: "رێگەی چۆمان- حاجی ئۆمەران لە ساڵی  2009 چووەتە بواری جێبەجێکردن و لە 2013 وەستاوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە. هەروەها رێگەی هەولێر- خەبات ئێستا لەجێبەجێکردندایە، هەرچەندە دووسایدە، بەڵام نۆژەندەکرێتەوە و بەردی بناخەی دانراوە، رێگەی دۆڵی بالیسانیش لە بازگەی زینەتیر تاوەکو ناحیەی شکارتە چاکدەکرێت و بەهۆی بارانەوە وەستابوو، رێگەی هەولێر - کۆیە، لە گۆمەسپانەوە تاوەکو کەسنەزان نۆژەننەکراوەتەوە و بەهۆی کۆرۆناوە وەستاوە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "پڕۆژەی ستراتیژیی دروستکردنی رێگەی هەولێر-کۆیە کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە 2014 کارکردن تێیدا وەستاوە، 436 ملیاری تێدەچێت، کە چوار قۆناخە، کارەکانی لە سەرەتان و بە ساڵێک و دوو ساڵ تەواونابێت. 100 ملیاری بۆ خەرجکراوە و هێشتا 336 ملیار دینار ماوە خەرجبکرێت".
 
هونەر نووری گوتیشی: "بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی رێگەکان ئێمە پشت دەبەستین بە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، هەروەها بودجەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتەکان و پێشینەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتییەکان".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.