نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە لووتکەی بەغدا دەکەین

28-08-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن لووتکەی بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی لووتکەی بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێشوازی لە لووتکەی بەغدا دەکەین و هەوڵی سەرۆکوەزیران گرنگ دەنرخێنین." دەشڵێت، "ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "ئومێدەوارین ئەنجامی لووتکەکە خزمەتی سەقامگیریی عێراق بکات."

لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی لە دوای ساڵی 2003ـەوە فراوانترین کۆبوونەوەی سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵاتە لە عێراق. ئامانجی کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە عێراق رۆڵی نێوەندگیری لە کێشە و ململانێکانی ناوچەکە ببینێت. ئەمڕۆ شەممەش لووتکەکە لە بەغدا بەڕێوەچوو.

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هیوادارە، "لووتکەکە رۆڵی پێشڕەوی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و ماف و داخوازییەکانی پێکهاتەکانی عێراق بهێنێتەدی."

نەزار خەیروڵڵا، بریکاری وزارەتی دەرەوەی عێراق بە رووداوی رایگەیاند، "ئێمە وەک عێراق ھەموو کارئاسانییەک دەکەین بۆ سەرۆک و سەرکردەی ھەر وڵاتێک کە بیەوێ لەگەڵ وڵاتێکی دیکە کۆببێتەوە." گوتیشی: لە زۆربەی کۆبوونەوەکانی هاوشێوەی لووتکەی بەغدا، کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان وڵاتان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر خواستی وڵاتەکان خۆیان."

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا کە یەکێکە لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، رۆژی شەممە دەگاتە هەولێر و سبەی یەکشەممەش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. 


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین لە رۆژهەڵاتی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ورمێ باران دەبارێت

لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەشناسیی پارێزگاکە رایگەیاند، بارانبارین و هەورەبرووسکە و رەشەبا تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت