خوێندنی باڵا: 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی دەچنە نێو ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی چوونە نێو ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان؛ ئەو پێوەرانەش دیاری دەکات کە مامۆستایانی پێخراونەتە نێو لیستەکە.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی زانکۆی ستانفۆرد کە لە نێوەڕاستی مانگی ئەیلوولی 2024 بڵاوکراوەتەوە، 11 مامۆستای زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهاندان لە بوارە زانستییەکانی خۆیاندا."
 
وەزارەتەکە دەڵێت، "زانکۆی ستانفۆرد هەموو ساڵێک بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ئێڵسڤییەر (Elsevier) و بە پشتبەستن بە داتابەیسی سکەوپس (Scopus)، کاریگەرترین 100 هەزار توێژەری جیهان دەستنیشان دەکات و بەسەر 22 بواری سەرەکی و 174 بواری لاوەکیی زانستیدا پۆلێنیان دەکات. دەستنیشانکردنی توێژەرەکانیش پشتبەستە بە (Composite Score)ی توێژینەوەکانیان، کە ئەویش لەسەر بنەمای ئەم پێوەرانەیە:
 
- کۆی ژمارەی ئاماژەپێدان بە توێژینەوەکان
- ژمارەی H-index
- ژمارەی Hm-index
- ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە بەتەنیا نووسیویەتی
- ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە وەک نووسەری یەکەم ناوی هاتووە
- ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە وەک دوایین نووسەر ناوی هاتووە.
 
پ. ی. د. زانا مەحموود، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە رووداوی راگەیاند، "ئەو مامۆستایانە لە بوارەکانی پزیشکی، ئەندازیاری و زانستدا پسپۆڕییان هەیە و توێژینەوەکانیان لەو سێ بوارەدایە، دیارە لە توێژینەوە گرنگ و پڕ بایەخەکان هەژمار کراون."
 
خوێندنی باڵا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەو ریزبەندییەی زانکۆکە دوای هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەران لە یەک ساڵ و درێژایی ژیانی ئەکادیمییان دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی زانکۆی سلێمانی کە پشت بە زانیارییەکانی یەک ساڵیان بەستراوە و چوونەتە ریزبەندییەکەی ئەم ساڵەوە بریتییە لە 11 مامۆستا، ئەوانەشی بە پشتبەستن بە درێژایی ژیانی ئەکادیمیشیان دەچنە ناو ریزبەندییەکەوە بریتییە لە سێ مامۆستا.
 
زانکۆی ستانفۆرد یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمەریکا و لە ساڵی 1885دا دامەزراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی دەروازەی شاری کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسینگەی کەرکووکی ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئەو کوردانەی چوونەتە دەرەوەی کەرکووک: تکایە بگەڕێنەوە

بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، هەرێمی کوردستان شەش تێبینیی سەرەکیی لەسەر سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان هەیە، کە پەیوەندییان بە ناوچە کوردستانییەکانەوە هەیە. دەشڵێت، نزیکەی 300 هەزار کورد ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017شەوە نزیکەی 300 هەزار عەرەب و تورکمانی شیعە براونەتە کەرکووک