لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ورمێ باران دەبارێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەشناسیی پارێزگاکە رایگەیاند، بارانبارین و هەورەبرووسکە و رەشەبا تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت.
 
شەپۆلی بارانبارین پارێزگای ورمێ و چەند پارێزگایەکی ئێران، بەتایبەت پارێزگاکانی باکووری ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە. لە پارێزگای ورمێ بارانی زیاتر لە شارەکانی ورمێ، ماکۆ، سەڵماس، مهاباد، شنۆ و پیرانشار باریوە. لەنێو شاری ورمێ، بەهۆی بارانبارین ئاو لەنێو شەقام و گەڕەکەکان کۆبووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.
 
لە رێگەکانی پارێزگای ورمێ، بەتایبەت رێگەی قوشچی ورمێ و بورهانی نێوان مهاباد و بۆکان، چەند رووداوێکی هاتووچۆ روویانداوە و شایەتحاڵان دەڵێن، بەهۆی خلیسکبوونی رێگەکان، ئەو رووداوانە روویانداوە.
 
کەشناسیی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، بارانبارین لە ورمێ، تەورێز، ئەردەبیل، گیلان، مازەندەران، قەزوێن، تاران، کەرەج، سمنان و خۆراسان ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، هەورەبرووسکە و رەشەبایشی لەگەڵدا دەبێت؛ هەروەها رایگەیاندووە، لە ورمێ و تەورێز و ئەردەبیل سبەی شەممەش بارانبارین بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا

ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان: لە رێگەی ئۆنلاینەوە بازرگانی بە منداڵانەوە دەکرێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان دەڵێت، منداڵان لە رێگەی ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوە، نەک تەنیا تووندوتیژی، بەڵکو بازرگانیشیان پێوە دەکرێت. گوتیشی، لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا 27 توێژینەوە بۆ پاراستنی منداڵان دەخرێنەڕوو