بەبۆنەی بردنەوەی جامی ئاسیا.. سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری قەتەر دەکات

12-02-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەمیم بن حەمەد ئەلسانی جامی ئاسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، پیرۆزبایی لە میری قەتەر و گەلی قەتەری دەکات.
 
هەڵبژاردەی قەتەر بۆ دووەمجار لەسەریەک، نازناوی جامی ئاسیای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی 3-1 لە ئوردنی بردەوە.
 
بەو بۆنەیەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Xـەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، میری قەتەر و گەلی قەتەری کرد و هیوای پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ خۆی و گەلەکەی خواست.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا، دەڵێت "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خاوەن شکۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی و گەلی قەتەری برا دەکەم، بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی جامی ئاسیا، لەلایەن هەڵبژاردەی قەتەرەوە بۆ جاری دووەم".
 
هەروەها لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "ستایشی ئەو رێکخستن و ئامادەکارییە نایاب و جیاوازە دەکەم کە دەوڵەتی قەتەر بۆ سەرخستنی ئەم پاڵەوانێتییە کردوویەتی، هیوای پێشکەوتن و گەشانەوەی بەردەوام بۆ قەتەر و گەلەکەی دەخوازم. هەروەها پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئوردنی برا دەکەم بۆ ئەو ئاستە نایابەی لە پاڵەوانێتییەکەدا پێشکێشی کرد".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێزی لەگەڵ وڵاتی قەتەر و تەمیم بن حەمەد ئەلسانی میری ئەو وڵاتە هەیە. کە ساڵی 2022 لەسەر بانگهێشتی میری قەتەر ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیال بوو، کە تێیدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە هەڵبژاردەی فەرەنسای بردەوە و بووە پاڵەوانی جیهان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە