رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئهميندارى گشتيى هاوپهيمانيى پێشكهوتنى نيشتمانيى عێراقى كرد و هەردوولا جەختیان کردەوە کە نابێت عێراق بخزێتە کێشە و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە رۆژی دووشەممە، 23-10-2023، بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازی کرد لە شێخ جهمال ئهلزارى، ئهميندارى گشتيى هاوپهيمانيى پێشكهوتنى نيشتمانيى عێراقی کرد و لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆخ و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتیی نێوەڕاستیان تاوتوێ کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە عێراق و ناوچەکە و هەوڵدان بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شێخ جهمال ئهلزارى جهختيان لهوه كردهوه كه دهبێت عێراق نهخزێته نێو كێشه و ئاڵۆزييه ههرێمييهكانهوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ