رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی سەیدسادق رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو مێرمنداڵ بووەتە دەمەقاڵێیان و یەکێکیان چەقۆیەک بەر ملی کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
رۆژی سێشەممە 28-06-2022 دیاری رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە دوای کاژێر 10:00ی شەوی دووشەممە بووە، لە نزیکی بازاڕی سەیدسادق دوو منداڵ دەبێتە دەمەقاڵێیان و شەڕ دروست دەبێت. یەکێکیان بە چەقۆ لەوی دیکەی داوە."
بە گوتەی قایمقامی قەزاکە، "ئەو مێردمنداڵەی بە چەقۆ لێی دراوە ناوی ئاکار هیوا عەلی-یە و تەمەنی 15 ساڵە، چەقۆکە بەر ملی کەوتووە و دەستبەجێ لەوێ گیانی لەدەستداوە."
سەبارەت بە تۆمەتبارەکەش، دیاری رەفیق گوتی، "دوای رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە". تۆمەتبار و کوژراوەکەش هەردووکیان دانیشتووی سەیدسادقن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ