یاسای باری کەسی ژنێک و سێ منداڵە کریستیانەکەی ناچار دەکات ببنە موسڵمان

30-05-2024
هونەر رەشید
پەیڕەوانی ئایینەکان، جگە لە موسڵمانان کێشەیان لەگەڵ یاسای باری کەسیی عێراق هەیە
پەیڕەوانی ئایینەکان، جگە لە موسڵمانان کێشەیان لەگەڵ یاسای باری کەسیی عێراق هەیە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێڤلین ژنێکی کریستیانە لە گوندی ئینشکێ لە دهۆک، کەوتووەتە نێو کێشەیەک و نازانێت چۆن خۆی لێ دەرباز بکات، ئەو کریستیانە بەڵام لە رەگەزنامەکەی لە بەغدا موسڵمانە.
 
ئێڤلین جۆزێڤ، تەمەنی 15 ساڵ بووە کاتێک دایک و باوکی کە هەردووکیان کریستیان بوون، لەیەکدی جیابوونەتەوە. دایکی دواتر موسڵمان بووە و هاوسەرگیریی لەگەڵ موسڵمانێکدا کردووە؛ بەپێی یاسا، دەبێت ئێڤلین و خوشک براکانی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە، ببنە موسڵمان.
 
لە بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی سەرسەنگ، ئێڤلین کریستیانە و نەیزانیوە کێشەیەکی هەیە، هەموو کارە فەرمییەکانی جێبەجێ کردووە، شووی کردووە و سێ منداڵی هەیە، وەکو کریستیان خوێندنی تەواو کردووە، بەڵام بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی، پێیان گوتووە، 'ئەگەر نەبیتە موسڵمان، کارتی نیشتمانیت بۆ دەرناکەین.'
 
ئێڤلین بە رووداوی گوت "کریستیانم، هاوژینیم لەگەڵ کەسێکی کریستیان کردووە و سێ منداڵم هەیە. خوێندنم لە قوتابخانە هەموو بە کریستیانی تەواوکردووە و سەرجەم بەڵگەنامەکانم کریتسیان بووە. لە کەنیسە هاوژینیمان کردووە، گرێبەستی هاوژینیم کریستیانە، بەڵام کاتێک چووم کارتی نیشتمانی دەربکەم، پێیان گوتم دایکت بووەتە موسڵمان، دەبێ بچیتە دادگا."  
 
سامی بترس، هاوژینی ئێڤلینە و کریستیانە، باسی ئەوە دەکات "کاتێک سەردانمان کرد، گوتیان لە رەگەزنامەدا دایکی هاوژینەکەت بووەتە موسڵمان، بۆیە دەبێ هاوژینەکەشت لە رەگەزنامەکەی بکرێتە موسڵمان. ئەمە نەک تەنیا هاوژینەکەم، بەڵکو پێویستە منداڵەکانیشم لە خانەی ئایین، لە کریستیانەوە بکرێنە موسڵمان." 
 
یاسای باری کەسی، لە ماددەی 21 بڕگەی سێی ساڵی 1959ـیدا دەڵێ؛ هەرکاتێک دوو هاوژینی کریستیان یان هەر ئایینێکی دیکە، یەکێکیان بووە موسڵمان، منداڵەکانیان کە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵییەوەیە، دەبنە موسڵمان. ئەمە کێشەی بۆ پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکە جگە لە موسڵمانان دروستکردووە.
 
ئەکرەم میخائیل، پارێزەرە، باسی ئەوە دەکات "کریستیان زۆر کێشەیان لەگەڵ ئەو یاسایەدا هەیە. ئەمە کێشەیەکی گەورەیە، چونکە تۆ کەسێک ناچار دەکەیت ببێتە موسڵمان، کە خۆی نایەوێت و رەزامەندیی لەسەر نییە. من، خۆم زۆر شارەزاییم لەسەر نییە، بەڵام ئایینی ئیسلام دەڵێ (لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ)."
 
ئەو یاسایە کێشەی کۆمەڵایەتیشی بۆ کەسانی کریستیان دروستکردووە، چونکە کاتێک یەکێک لە هاوژینەکان موسڵمان دەبێت، نابێت کچەکەی شوو بە کەسێکی کریستیان بکات، دابەشکردنی میراتیشی وەک موسڵمانی لێدێت، کە بەشێک بۆ خوشک و دوو بەش بۆ برایە، لەگەڵ مافی لەخۆگرتنی منداڵ کە دەدرێتە دایک.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.