بەڕێوەبەری تەکنیکی رووداو: ئەو مۆدێلە کۆتاییهات لەڕووی میدیاییەوە چاوەڕێی رۆژئاوا بکەین

28-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
لە لووتکەکەدا وەک هەژار برنجی دەڵێ باسی راگەیاندن بە هەموو لقەکانییەوە دەکرێت
لە لووتکەکەدا وەک هەژار برنجی دەڵێ باسی راگەیاندن بە هەموو لقەکانییەوە دەکرێت
نیشانەکردن هەژار برنجی رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ریازی پایتەختی سعودیە بەشێکی زۆری راگەیاندنەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا بەشدار بوون لە لووتکەی پەخش، هەژار برنجی، بەڕێوەبەری تەکنیکی رووداو لەوێوە رایگەیاند ئەو مۆدێلە کۆتاییهات "ئێمە چاوەڕێی رۆژئاوا بکەین بۆ بەڕێوەبردنی میدیا، بەڵکو خۆمان هەنگاوی یەکەم دەنێین بەوەی کە چی بۆ ئێمە گونجاوە."
 
رووداو تاکە میدیایە لەسەر ئاستی عێراق کە لە لووتکەی پەخش لە سعودیە بەشدارە. لووتکەیەک کە یەکەمجارە لەو وڵاتەدا دەکرێت و پێشتر لە وڵاتانی دیکەی وەک ئیمارات کراوە. هەژار برنجی دەڵێ "سعودیە دەیەوێت لە بواری راگەیاندن و تەکنەلۆژیا داهاتووی خۆی جارێکی دیکە بنووسێتەوە. بۆیە ئەمڕۆ میوانداریی ئەو میدیایانەیان کرد کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش بەگشتی پێگەیان هەیە."
 
بەڕێوەبەری تەکنیکی رووداو گوتی "خاڵێک کە رۆژ دوای رۆژ زیاتر باسی لێوەدەکرێت و ئێمەش وەکو رووداو زۆر پێداگرین لەسەری ئەوەیە؛ ئێمە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، دەبێت خۆمان بزانین چی لە میدیا و تەکنەلۆژیادا بۆ ئێمە کاردەکات، ئەو مۆدێلە کۆتاییهات کە چاو لە رۆژئاوا بکەین."
 
رووداو پرۆژەیەکی تایبەت بە ژیریی دەستکردی هەیە، هەژار برنجی گوتی "ئەو پرۆژەیەی ئێستا ئێمە لە رووداو هەمانە، کە هیوادارم بتوانین تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو کۆتاییپێبهێنین و نیشانی بینەرەکانمانی بدەین، بەو ژێرخان و دیزایینەی خۆمان دروستمان کردووە ئەوەیە کە پێداویستییەکانمان و تەکنەلۆژییەکان لە بواری راگەیاندن چۆن بەکاربهێنین، ئێمە چاوەڕێی رۆژئاوا ناکەین، بەڵکو خۆمان هەنگاوی یەکەم دەنێین."
 
لە لووتکەکەدا وەک هەژار برنجی دەڵێ باسی راگەیاندن بە هەموو لقەکانییەوە دەکرێت، کە میدیا چۆن خۆی لەگەڵ ترێندە جیهانییەکاندا دەگونجێنێت "بە تێکەڵکردنی AR ،AI و  ڤێرچوەڵ ریاڵێی و بەتایبەتیش ژیریی دەستکرد (AI)."
 
"بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لەنێو راگەیاندن ئیدی شتێکە نکۆڵی لێ ناکرێت"، ئەمە گوتەی بەڕێوەبەری تەکنیکی رووداوە کە وەک نوێنەری تۆڕی میدیایی رووداو بەشداری لووتکەکە بوو، هەروەها گوتی "ئێمەش وەک رووداو زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنین و ماوەیەک پێش ئێستا رامانگەیاند بەشێکی تایبەتمان بە ژیریی دەستکرد داناوە و کارەکانی دەستپێکردووە."
 
هەژار برنجی ئاماژەی بەوە دا؛ لە چەند رۆژی داهاتوودا بەتایبەتی بەکارهێنەرانی دیجیتاڵ میدیا یەکەم بەرهەمی تیمی ژیریی دەستکردنی رووداو دەیبینن. "بەخۆشییەوە رایدەگەیێنین لەماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا رایدەگەیەنین چیمان کردووە لەبواری ژیریی دەستکرد." 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.