لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی سێ کەس گیانیان لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پێشەوا بەختیار
دیمەنی شوێنی رووداوەکە؛ وێنە: رووداو
دیمەنی شوێنی رووداوەکە؛ وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سامان نادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد، خۆی کردووە بە دووکانێکدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە."
 
پەیامنێری رووداو، لە شوێنی رووداوەکە زانیاریی دەستکەوتووە و دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە شەقامی ئەوبەرەوە پەڕیوەتەوە و خۆی کردووە بە دووکانێکی شووشەوات دا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
پێشەوا بەختیار باسی لەوەشکرد: "سەرجەم سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن."
 
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە گوتی: "ئەمە دووکانی برامە، ئۆتۆمبێلەکە ئیستۆپی نەماوە و هەر سێ سەرنشینەکە گیانیان لەدەستداوە. پێدەچێت لە کرێکاری گەڕابنەوە."
 
ئەو شایەتحاڵە باسی گوتیشی: "پشکنینی هاتووچۆ دەری خستووە لە 140 ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە و پێدەچێت بەخێراییەکی زۆر رۆیشتبێت."
 
نوێدەکرێتەوە..

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە