پێشەوا هەورامانی: سەرۆکی حکومەت بەمنزیکانە سەردانی هەڵەبجە دەکات

27-10-2020
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن هەڵەبجە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمنزیکانە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.
 
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە بەمەبەستی راگەیاندنی کۆمەڵێک پرۆژەی ستراتیژییە، کە "پرۆژەکان بەدڵی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە دەبێت. کاتێک سەرۆکی حکومەت (5ی ئۆکتۆبەری 2020) هاتە پەرلەمان پرسیاری چەند پرۆژەیەکی هەڵەبجەمان لێکرد، لە وەڵامدا گوتی؛ بەو نزیکانە خۆی سەردانی هەڵەبجە دەکات".
 
دەربارەی ئەو پرۆژانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە رایانگەیێنێت، پێشەوا هەورامانی، گوتی "کۆمەڵێک پرۆژەن، لەنێویاندا بەفەرمی ناساندنی چەند مەرزێک، کە بەشێکی پەیوەندیی بە حکومەتی ئێرانەوە هەیە و بەشەکەی دیکە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت ئاسانکاری بکات. هەروەها بەشێکی پرۆژەکان رێگاوبان و پردی توەقووت و چەند پرۆژەیەکی دیکەن، کە سەرۆکی حکومەت چووە هەڵەبجە حەزدەکەین وردەکارییەکان لە زاری خۆیەوە راگەیێندرێت".
 
گوتەبێژەکەی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەش کرد "ئەم پرۆژانە هەمووی دەمێکە دیراسە کراون، شاندی حکومەت لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پارێزگاکاندا سەردانی هەڵەبجەیان کردووە، وەکو چۆن پێشتر سەرۆکی حکومەت سەردانی رانیە و شوێنەکانی دیکەی کردووە و ئەو پرۆژانەی راگەیاندوون، هەڵەبجەش وەکو پارێزگایەک پرۆژەکانی رادەگەیێندرێن و هیچی لەوانی دیکە کەمتر نییە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو بژمێر لە کەرکووک خێزانێک لە سەرژمێری تۆمار دەکەن. وێنە: رووداو

کوردانی کەرکووک لە ئەورووپاوە بە لێشاو گەڕاونەتەوە بۆ بەشداری لە سەرژمێری

ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دیاسپۆرانشین بۆ خۆتۆمارکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکووک. دیار کوێخا یەکێکە لەو کوردانە کە 20 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بۆ سەرژمێری گەڕاوەتەوە