بوومەلەرزەیەک لە سنووری دهۆک روویدا

26-06-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن دهۆک بوومەلەرزە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای دهۆک بوومەلەرزەیەک روویدا و زۆرینەی هاونیشتمانییان هەستیان پێکرد. بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزە لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پارێزگاکە دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.7 پلەی رێختەر بووە.
 
رۆژی دووشەممە 26ـی حوزەیرانی 2023، حەمید حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزە لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ کاژێر 09:42 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر و بە قووڵایی دوو کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆک روویدا".
 
بەگوتەی حەمید حەسەن، هاونیشتمانییانی دهۆک، بەتایبەت ئەوانەی لە خانوو و باڵەخانەی زیاتر لە نهۆمێکدان، هەستیان پێکردووە؛ گوتیشی: "سەنتەری بوومەلەرزەکە دەڤەری بەرواری بووە لە سنووری قەزای ئامێدی لە نێوان باکووری کوردستان و پارێزگای دهۆک".
 
تاوەکو ئێستا روون نییە بوومەلەرزەکە زیانی هەبووە یان نا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.