لە سلێمانی لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس بریندار دەبن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی گوت، لە سلێمانی تەقە لە دوو کەس کراوە و بەهۆیەوە بریندار بوون.
 
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، رووداوەکە لە لەژێر پردە تازەکەی نزیک ماڵی شێخ نەهرۆی کەسنەزانی روویداوە.
 
سەرچاوەکەی رووداو وردەکاریی رووداوەکەی بەم شێوەیە گێڕایەوە: لە ژێر پردەکەدا، ئۆتۆمبێلێک کە دوو کەسی تێدایە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامریدا دەشکێنێتەوە. شۆفێری کامرییەکە کە بە تەنیا دەبێت، پێشیان لێدەگرێت و دادەبەزێت، دوو فیشەک بە رانی دوو کەسەکەوە دەنێت و هەڵدێت.
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن. هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.