پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد 16 دزی کردووە

26-05-2022
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 16 تۆمەتی دزیکردنی دراوەتە پاڵ.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.5.2022 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بە پشتبەستن بە سکاڵای چەند هاونیشتمانییەک، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاوا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە 16 تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە.
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتی: "زۆربەی سکاڵاکان لە دژی ئەو تۆمەتبارە لە دانیشتووانی گەڕەکی هەواری شار تۆمارکراون و سەرجەمیشیان دزیکردنن، کە هەندێکیان لە سوپەرمارکێت و دووکان بوون".
 
تۆمەتبارەکە ناوی (س ، ك ، خ )ـە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.