شارەوانیی هەولێر: ئاو و ئاوەڕۆی هەشتی حەسارۆک دیزاین دەکرێت و دەرخستەی کارەباش ئامادەیە

24-10-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن هەشتی حەسارۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 371 ملیۆن دینار بۆ دانانی دیزاینی ئاو و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی 8ی حەسارۆک لەهەولێر دەبڕیوە و چاوەڕوانی خەرجکردنی دەکەن، بۆ ئەوەی دەست بەکارەکان بکەن، گوتیشی: "کارەکانی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەڕەکەکە بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 24/10/2021، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو 371 ملیۆن دینارەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دیزاینی ئاو و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە لەگەڵ بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دەست بەکارەکانی دەکرێت، هەروە کار لەسەر دانانی سەرەبلۆکەکانی کۆڵان و شەقامەکانیش دەکرێت بۆ ئەوەی هەر کەسێک رێگەپیدانی دروستکردنی خانووی هەبێت ئاستی بەرزونزمی شەقامەکان بزانێت".
 
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لەو گەڕەکە بەردەوامە، لەبارەی کارەکانی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیشەوە گوتی" کردنەوەی شەقامەکانی 40 مەتری و 60 مەتری بەردەوامن لەچوارچێوەی ئەو 350 ملیۆن دینارەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانی کردبوو، دەرخستەی کارەباکەشمان پێگەیشتووە و ئامادەیە".
 
سەرۆکی شارەوانی هەولێر باسی لەوەشکرد کارەکان بەپێی بڕە پارەکانی بەردەست و تەرخانکراوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بەزووترین کات خزمەتگوزارییەکان بگەیەنرێتە ئەو گەڕەکەی بە گەورەترین گەڕەکی هەولێر دادەنرێت و ژمارەی پارچە زەوییەکانی 16 هەزار پارچە دەبێت.
 
دوای چەند جارێک خۆپیشاندان و چەندین ساڵ لە یەکلایینەکردنەوەی زەوییەکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک دواجار حکومەت بڕیاری رێگەپێدانی دروستکردنی خانووی دەرکرد و دەستی بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچەیە کرد.
 
حوسێن حەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر، لەبارەی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بۆ گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر  بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شارەوانی داوایان لێکردووین دەرخستەیەک بۆ پڕۆژەکانی کارەبای ئەو گەڕەکە بکەین، ئێمەش ئامادەمان کردووە و چاوەڕوانی تەرخانکردنی بودجەین بۆ جێبەجێکردنی".
 
حوسێن حەمەد قادر گوتیشی: "وەزارەتی کارەبا لە چوارچێوەی کار و ئەرکەکانی بۆ گەیاندنی خزمەتگواریی کارەبا بۆ گەڕەکی هەشتی حەسارۆک کەشف و دیزاینی شوێنەکەی کردووە و دەرخستەی بۆ دانانی وێستگەیەکی گۆڕینی ڤۆڵتیە بە توانای 3*63 ئێم ڤی ئەی ئامادە کردووە، کە بە ھێڵی 132 کەی ڤی دەبەسترێتەوە و لە 17 فیدەری 11 کەی ڤی و راکێشانی تۆڕی ناوخۆیی پێک دێت، پڕۆژەکەمان بۆ جێبەجێکردنی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ناردووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.