کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان؛ تورکیا ئامادەیە هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوان بکات

24-08-2023
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی هاکان فیدان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييه‌كى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه‌. هەروەها ستايشى ئارامى و ‏سه‌قامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو ‏بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
 
به‌يانيى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، 24-8-2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كرد.‏ له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا که‌ جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ‏بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ‏گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ ‏كران.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه، دووپاتى ‏كرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگى و بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ‏ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه‌ ‏ده‌يانبه‌ستێته‌وه و، ئاماده‌يه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ‏ئه‌نقه‌ره‌ بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له‌ هه‌رێمى كوردستان ‏له‌ هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، هه‌رێمی ‏كوردستان هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.‏
 
هەر بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌؛ توركيا ‏گرنگييه‌كى تايبه‌ت به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و ‏به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييه‌كى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه‌. هەروەها ستايشى ئارامى و ‏سه‌قامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو ‏بواره‌كاندا ده‌ربڕى و سوپاسى رۆڵى نێچيرڤان بارزانى كرد له‌ ‏بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا.‏
 
له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ بايه‌خه‌وه‌ باس له‌ پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى ‏نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه‌ كرا و ‏له‌مباره‌يه‌وه‌ بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ‏جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه‌ به‌ر باس.‏

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی: زیاتر لە 65٪ـی کاری شەقامەکە تەواوکراون

ئەبوبەکر تەیب، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و تائێستا زیاتر لە 65٪ـی کارەکانی تەواوکراون،" بەڵام گوتیشی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستیان بە "بەرنامەی نوێی کارکردن هەیە."