لە دهۆک پێشبڕکێی Spelling Bee بەڕێوەچوو؛ یەکەمەکان دەنێردرێنە لەندەن

25-06-2024
هونەر رەشید
پێشبڕكێی سپێلینگ بی.
پێشبڕكێی سپێلینگ بی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پێشبڕكێی جیهانیی سپێلینگ بی کوردستان کە تایبەتە بە درکاندنی وشەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک لە دهۆک سازدەکرێت. ئەم ساڵ 80 قوتابیی پۆلی دووی بنەڕەتی تاوەکو 10ـی ناوەندی بەشداربوون کە بەگوێرەی تەمەنیان بەسەر سێ قۆناخ دا پۆلێن کرابوون. 
 
مەلەک ئەحمەد قوتابیی قوتابخانەی ئەڤرۆ ستیی حکومییە، دەڵێت: "بە سایەی دایک و باوکم توانیم 300 وشە لەبەر بکەم. دەبێت پیتی وشەکان یەک بەیەک وەکو خۆیان بڵێم بۆ ئەوەی دەربچم. بۆ نموونە وشەی honour نابێت بڵێم h-a دەبێت هەمووی بە دروستی بڵێم." 
 
قوتابییە بەشداربووەکان لە قوتابخانەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، بەڵام بەشێکیان ئەوانەن کە خەڵکی وڵاتانی بیانین و لێرە دەخوێنن. رۆز عەبدوڵڵا، خەڵکی مالیزیایە و بە متمانە بەخۆبوونەوە دەچێتە بەردەم مایکرۆفۆن و وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. 
 
رۆز دەڵێت: "بەشداریم لە پێشبڕکێی سپێلینگی کوردستان بۆ ساڵی2024 کرد. من خەڵکی مالیزیام و هاتوومەتە کوردستان. بەڕاستی شوێنێکی جوانە و زۆر حەزم لێیەتی." 
 
جوهانا ناتسن، قوتابییەکی دیکەی بیانییە و دەڵێت: "من خەڵکی هیندستانم و زۆر خۆشحاڵم بەشداری لە پێشبڕکێی تاقیکردنەوەی سپێڵینگ بکەم. هەمیشە هەوڵمداوە بەشداری لەو پێشبڕکێیە بکەم و هیوادارم سەرکەوتووش بم." 
 
پێشبڕكێیەکە بە جیا لە هەموو پارێزگاکان دەکرێت. یەکەمەکانی پێشبڕكێیەکە دەچنە قۆناخی دواتر و ئەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پێشبڕكێ دەکەن. دوای ئەوە 11 قوتابی بۆ قۆناخی دواتر سەردەکەون. 
 
ناسر ئابێ، سەرپەرشتیاری پرۆژەکەیە و دەڵێت: "مەبەستی سەرەکی لەم پێشبڕكێیەدا بەزکردنەوەی ئاستی زانستیی قوتابییانە. قوتابییان بە چەندین هیواوە لە ماڵەوە ئەم وشانە لەبەر دەکەن کە نزیکەی هەزار وشە دەبن. بێگومان بەوەش ئاستیی زانستییان بەرز دەبێتەوە." 
 
یەکەمەکانی سەر هەر سێ ئاستەکە خەڵات دەکرێن و بۆ ماوەی هەفتەیەک دەنێردرێنە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.