بەغدا بڕیاریدا بۆ سێ مانگ کارەبا لە دوو کۆمپانیاى هەرێمى کوردستان بکڕێت

24-06-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق چەند بڕیارێکى تایبەت بە کەرتى کارەبا دەرکرد، لەوانە گرێبەستى دابینکردنى کارەبا لەگەڵ کۆمپانیاى ماس بۆ ماوەى سێ مانگ و گرێبەستێکى دیکەى کڕینى کارەبا لە تورکیا لە رێگەى کۆمپانیاى کار-ەوە.
 
رۆژی دووشەممە 24ى حوزەیرانى 2024، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبووەوە و چەند بڕیارێکى لەبارەى کەرتى کارەبا دەرکرد.
 
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بۆ هەر (کەى ڤی)یەکى موەلیدە ئەهلییەکان، 40 لیتر گازوایل دابین بکرێت بە 200 دینار بۆ هەر لیترێک، بەو مەرجەى رۆژانە 12 کاژێر کارەبا بدەن وەک تەواوکاری کارەباى نیشتمانى. 
 
پێدانى ئەو کارەبایە رۆژانە لە کاژێر 10:30 بەیانییەوە تاوەکو 6:30 خولەکى بەیانیى رۆژى دواتر بێت و حکومەتە خۆجێییەکان بڕە پارەیەکى گونجاو بۆ ئەمپێرى موەلیدە ئەهلییەکان دیاری دەکەن و دەبێت چاودێریى بڕى کارەبا وئەو پارەیە بکەن کە لە هاووڵاتییانى وەردەگرن. 
 
ئەو بڕیارانەى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ کەرتى کارەبا لە 1ـی تەممووزەوە دەست بە جێبەجێکردنى دەکرێت تاوەکو 31ى مانگى ئاب.
 
لە وەرزى گەرما عێراق رۆژانە پێویستی بە 42 هەزار مێگاوات کارەبایە، لەکاتێکدا لە باشترین دۆخدا 30 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
 
بە گوێرەى راگەیێندراوى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بۆ ماوەى سێ مانگ و بۆ وەرزى گەرما گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى ماس بکرێت بۆ دابینکردنى کارەبا بۆ ناوچەکانى باکوور و تۆڕى نیشتمانى.
 
لە 2ى حوزەیرانەوە گرێبەستێکى گواستنەوەى 90 مێگاوات کارەبا لە گەرمیانەوە بۆ خانەقین و دەوروبەرى کەوتە کار کە لە نێوان وەزارەتەکانى کارەباى هەرێمى کوردستان و عێراق واژۆ کراوە.
 
هەر لە بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیراندا هاتووە، وەزارەتى کارەباى فیدراڵ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاى کار بکات بۆ دابینکردنى کارەبا لە تورکیاوە بۆ ماوەى سێ مانگ بە گوێرەى ئەو نرخەى وەزارەتى کارەبا پیادەى دەکات. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

چالاکڤانان و رێکخراوەکانی جینۆساید: نابێت رێگە بدرێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان جینۆساید بکرێت

رێکخراوەکان و چالاکڤانانی داکۆکیکار لە کەیسەکانی جینۆساید لە باشووری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، یەکدەنگی خەڵکی چوار پارچەی کوردستان بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان پێویستە. یەکێک لە بەشدارانی راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئامانجمان یەک دەنگی کوردە".