قەتەر کۆنسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

24-03-2021
زریان حاجی
نیشانەکردن قەتەر هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
باڵیۆزی عێراق لە قەتەر رایگەیاند دەوڵەتی قەتەر بڕیاری داوە کۆنسوڵخانەی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
 
شێخ عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە قەتەر کە یاوەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بۆ عێراق کردووە، بە رووداوی راگەیاند، محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی کاتژمێر 14:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغداوە بەرەو هەولێر بەڕێدەکەوێت.
 
شێخ عومەر بەرزنجی گوتی وەزیری دەرەوەی قەتەر پێش کاژێر 15:00 دەگاتە شاری هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، رەنگە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانیش ببینێت.
 
قەتەر کە وڵاتێکی گرنگی کەنداو و ناوچەکەیە، تاوەکو ئێستا کۆنسوڵخانەی لە هەرێمی کوردستان نییە، سەبارەت بەکردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، بەرزنجی گوتی: "کۆنسوڵخانەی گشتیی قەتەر دەکرێتەوە و خۆیشم ئیشم بۆ ئەم بابەتە کردووە".
 
تائێستا 41 کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی و نووسینگەی کۆنسوڵخانە و بازرگانیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کرانەتەوە. بە کردنەوەی کۆنسوڵخانەکەی، قەتەر دەبێتە هەشتەمین وڵاتی عەرەبی نوێنەرایەتی خۆی لە هەولێر بکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئەی تی ئێمانەی لە دهۆک شکێندرا

لە دهۆک سێ ئامێری ATM شکێندران

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، سێ ئامێری ATMـی راکێشانی پارە تایبەت بە هەژماری من، شكێندراون و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.