لە دێرەلووک شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روویدا؛ چەند گوللەیەک بە ماڵی هاونیشتمانییان کەوتن

23-12-2023
هونەر رەشید
چەند گوللەیەکی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا بەر ماڵی هاونیشتمانییان کەوتوون.
چەند گوللەیەکی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا بەر ماڵی هاونیشتمانییان کەوتوون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا لە سنووری ناحیەی دێرەلووکی قەزای ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک، چەند گوللەیەک بەر ماڵی چەند هاونیشتمانییەک کەوتن، بەڵام زیانی گیانییان نەبوو. 
 
بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، دەنگی تەقەی بەردەوام لە نزیک گوندی سەرگەلیی سەر بە ناحیەی دێرەلووک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەبیسترێت و ژمارەیەک گوللە بەر دەرگا، دیوار و پەنجەرەی چەند ماڵێک کەوتوون. 
 
شێروان سەرگەلی، دانیشتووی گوندەکەیە و بە رووداوی راگەیاند، "شەڕێکی سەخت لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا و بۆ ماوەی کاژێرێک بەردەوام بوو." گوتیشی کە ئەو گوللانەی بەر ماڵی هاونیشتمانییان کەوتوون لە جۆری گوللەی کلاشینکۆف بوون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە. 
 
لەدوای شەڕەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەردەوام بەسەر ئاسمانی گوندەکەدا دەسووڕێنەوە و ترس و دڵەڕاوکێیان لای هاونیشتمانییان دروستکردووە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە، تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 777 گەریلا و کوژرانی 113 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی سێ هەزار و 63 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 398 گەریلای راگەیاندووە.
 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.