لە کەرکووک شێڵتەرێک بۆ سەگی بێلانە دەکرێتەوە

23-11-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن سەگی بێلانە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە کەرکووک، شێڵتەرێک لەسەر رووبەڕووبەری پێنج دۆنم زەوی بۆ سەگی بێلانە دروست دەکرێت و نێوەڕاستی مانگی داهاتوو سەگە بێلانەکانی کەرکووکی تێدا کۆدەکرێنەوە. 
 
فەلاح یایچی، قایمقاقمی کەرکووک، رۆژی پێنجشەممە، 23 -11-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆژەکە دەکەوێتە ناوچەی پەنجەعەلی لە دەرەوەی سنووری بنەڕەتی شاری کەرکووکە، ناوچەیەکە دوور لە دانیشتووانە، رووبەڕەکەی 5 دۆنمە، 250 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی تەرخانکراوە، کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردووە و بەم نزیکانە تەواو دەبێت، لە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو دەست بە کۆکردنەوەی سەگەکان دەکرێت.
 
قایمقامی کەرکووک گوتی، "بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیی پرۆژەکە بە هاوبەشی دەبێت لە نێوان ئیدارەی پارێزگاری کەرکووک، قایمقامیەتی کەرکووک، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتەرنەری، تەندروستی، شارەوانی، پۆلیس و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان."
 
هەر لەوبارەوە، سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، رۆژی پێنجشەممە، 23-11-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دروستکردنی ئەو شێڵتەرە بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە کەرکووک کارێکی گرنگە. ئەو سەگانە زۆرجار ترس و نیگەرانی لای خەڵکی دروست کردووە، چونکە زۆرجار پەلاماری خەڵک و منداڵانیان داوە و برینداریان کردوون، تەنات دوو ساڵ لەمەوبەر لە کەرکووک بەهۆی گازگرتنەوە لە کەرکووک منداڵێک گیانی لە دەستدا."
 
لە هەولێر شێڵتەری سەگی بێلانە لەلایەن پارێزگای هەولێر بە بڕی زیاتر لە 480 ملیۆن دینار دروستکراوە. دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر- گوێڕ.  رۆژی 08-07-2023 وەک یەکەم شوێن، لە گەڕەکی ژینی دارەتوو لە هەولێر، دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان کرا. بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی هەولێر، لە ساڵی 2022 نزیکەی 1000 کەیسی گەستنی مرۆڤ لەلایەن سەگەوە تۆمارکراوە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵیشدا 594 کەیسی دیکەی هاوشێوە تۆمارکراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار.

بەرپرسیار؛ دانیشتووانی 20 گوندی سنووری باسرمەی هەولێر 13 ساڵە داوای چاککردنی رێگەکەیان دەکەن

رێگەی گڕاو لە سنووری ناحیەی باسرمەی هەولێر هاتووچۆی 20 گوندی لەسەرە، دانیشتووانەکەی 13 ساڵە داوای چاککردنی دەکەن. رێگەوبانی هەولێر دەرخستەیەکی بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە دەڵێت: "پێشینە بۆ رێگەی گڕاوە".