لە ناوچە کوردییەکانی کەرکووک رێژەی بایکۆت زیاتر بووە

23-10-2021
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
رێبوار تەها: لە بازنەی یەک نزیکەی 48 هەزار دەنگمان لەدەستچووە
رێبوار تەها: لە بازنەی یەک نزیکەی 48 هەزار دەنگمان لەدەستچووە
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هاونیشتمانییەکی کورد لە کەرکوول لە سێ هەڵبژاردنی رابردوو بەشداری دەنگدانی کردووە و دەنگی بە لایەن کوردستانییەکان داوە، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە بایکۆتی هەڵبژارد.
 
سامی تەمەن 32 ساڵان دەڵێت، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو هەستی نەتەوایەتی هاندەری بووە تا بەشداریی بکات، بەڵام ئەمجارە باوەڕی بەوە نەبووە دەنگدان هیچ لە دۆخی ژیانی شارەکە بگۆڕێت، بۆیە بەشداریی نەکرد.
 
لەم هەڵبژاردنە زۆرترین بایکۆت لە ناوچە کوردییەکانی کەرکووک بووە، لەبازنەی یەکەم کە بازنەی زۆرینە کوردییە 36%ی کورد بەشداریکردووە
لە بازنەی دووەم کە زیاتر ناوچەی تورکمانییەکان کراوەتە پێوەر رێژەی بەشداری 39%بووە. لە ناوچەکانی باشووری کەرکووک، عەرەب زۆرترین بەشداری هەبووە بەڕێژەی 46%.
 
بەپێی ژمارەی بەدەستهاتووی دەنگی بەربژێری پێکهاتەکانیش
 
- ژمارەی بەشداری کورد لەدەنگدان 173 هەزار و 556 دەنگبووە لە کۆی گشتی دەکاتە 42.20%ی دەنگی کەرکووک
- ژمارەی بەشداری عەرەب لەدەنگدان 163 هەزار و 117 دەنگ کە دەکاتە 39.65%
ژمارەی بەشداری تورکمانیش74 هەزار و 629 دەنگە کە دەکاتە  18.15%
 
دابەزینی دەنگی کورد لای حیزبەکان پەیوەستە بە کەمی بەشداریکردنی کوردانی کەرکووکەوە
 
رێبوار تەها، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند "لە بازنەی یەک نەمانتوانی لەڕووی هونەری و تەکنیکییەوە خۆمان باش ئامادەبکەین، نزیکەی 48 هەزار دەنگمان فەوتا، چوار کورسی مابووەوە جگە لەو کورسیەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەچی ئێمە شەش بەربژێرمان هەبوو، بەشداریی نەکردنی کورد واتای بەشداریکردن و رێگەخۆشکردن بۆ بەرامبەرەکەت لە پێکهاتەکانی دیکە."
 
عەرەب کە لەم هەڵبژاردنە 4کورسییان بەدەستهێناوە، چاوییان لە زیاتربوو لایەنە عەرەبییەکان دەڵێن "فرە بەربژێری دەنگی ئەوانی پەرت و بڵاوکردەوە."
 
مەحموود زێدان، ئەندامی هاوپەیمانیی عەرەبی دەڵێت "ئەنجامەکان بەگشتی باشن، بەڵام سەرنجمان لەسەر هەڵبژاردن بۆ عەرەب باش نییە،  4 کورسی بەرەو پێشچوونی هەیە، لە 3 کورسییەوە بۆ 4 کورسی، بەڵام ئەوە خواستی ئێمە نەبوو، خواستی ئێمە زیاتربوو لەوە، چونکە ئامادەیی عەرەب ئامادەییەکی گەورەترە، لە بازنەی دووەم  200 هەزار زیاتر دەنگمان هەبوو."
 
کورد بۆ جارێکی دیکە توانی زۆرترین کورسی پارێزگای کەرکووک بەدەست بهێنێتەوە و بە یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ خاوەن 6 کورسین
عەرەب 4 کورسی و تورکمانیش 2 کورسییان بردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."