چین لە هەولێر بە بەهای ملیارێک دۆلار پرۆژەیەکی هاوچەرخ دروستدەکات

23-09-2020
شکار ئەحمەد
نیشانەکردن هەولێر چین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیایەکی چینی لە هەولێر پرۆژەیەکی هاوچەرخ بە بەهای ملیارێک دۆلار دروستدەکات. دەستەی وەبەرهێنانیش رایدەگەیەنێت، پرۆژەکە گەورە و دەگمەنە و تائێستا پرۆژەیەکی وا لە عێراق و ناوچەکەدا نەبووە.
 
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆمپانیایەکی چینی پرۆپۆزەڵی چەند پرۆژەیەکی هاوچەرخی گەورەی پێشکەشی دەستەی وەبەرهێنان کردووە کە بەهاکەی زیاتر لە ملیارێک دۆلارە. کونسوڵخانەی چینیش لە هەولێر پشتگیریی پرۆژەکەیان کردووە."
 
لەبارەی ئەو کەرتانەشەوە کە لە پرۆژەکەدا وەبەرهێنانیان تێدا دەکرێت، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، کۆمپانیا چینییەکە چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری، نیشتەجێبوون، وەرزشی و شاری یاری لە هەولێر دروست دەکات.
 
بە گوتەی سامان عارەب، تائێستا لە عێراق و ناوچەکەدا پرۆژەی هاوچەرخی وا نییە و تەنیا لە چەند وڵاتێکی وەک ژاپۆن، کۆریا و سەنگاپوور هەیە.
 
دەستەی وەبەرهێنان رەزامەندی لەسەر پرۆژەکە داوە و بڕیارە بە زووترین کات دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
 
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر دەڵێت، "چونکە پرۆژەکە هاوچەرخ و گرنگە، ئێمەش وەک دەستەی وەبەرهێنان بە گرنگی دەزانین ئەو پرۆژەیە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان هەبێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.