دانیشتووانی شارۆچکەیەکی ئیلام دژی پیسکردنی هەوا گردبوونەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی شارۆچکەی کارزان لە پارێزگای ئیلام دژی پیسکردنی هەوای ناوچەکەیان گردبوونەوە.
 
ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارۆچکەی کارزان سەر بە شاری سیروانی پارێزگای ئیلام، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەردەم کارخانەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی ئەو شارۆچکەیە گردبوونەوە و دژی پیسکردنی هەوای ناوچەکە لەلایەن ئەو کارخانەوە ناڕەزاییان دەربڕی.
 
دانیشتووانی شارۆچکەکە دەڵێن، سەرەڕای ئەوەی چەندینجار هۆشداریان پێداون لەبارەی مەترسیی تووشبوونی خەڵکی ناوچەکە بە شێرپەنجە، بەڵام بەڕێوەبەرانی کارخانەی چیمەنتۆی کارزان ئامادە نین فیلتەر بۆ دووکەڵی کارخانەکە دابنێن.
 
بە گوتەی دانیشتووانی کارزان، دووکەڵی کارخانەکە هەوای ناوچەکەی پیسکردووە و گیانی خەڵکی خستووەتە مەترسییەوە.
 
تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەری کارخانەی چیمەنتۆی کارزان و دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگای ئیلام هیچیان لەبارەی ناڕەزایی خەڵکی شارۆچکەی کارزان رانەگەیاندووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤێنسنت کۆمپاس، دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا

ڤێنسنت کۆمپاس: ئەمریکا پاڵشپتیکاری کوردە

ڤێنسنت کۆمپاس، دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، عێراق بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی بیانی بۆ خۆی رابکێشێت، پێویستی بە چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، "کلیلی داهاتوو"ـی عێراق و هەرێمی کوردستان پیشەسازیی نەوت و گازە.